ھێرشی ٢٠٢٢ی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا


لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ ڕووسیا ھەڵمەتەکانی بۆ داگیرکردنی ئوکراینا دەستی پێکرد لە پاش ئامادەکارییە سەربازییەکانی ڕووسیا لەسەر سنوورەکان، داننان بە سەربەخۆی ھەر دوو ھەرێمی دۆنتسک و لوھانسک لە دۆنباسی ئوکراینا و ناردنی ھێزەکانی ڕووسیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ئوکراینا لە ٢١ شوباتی ٢٠٢١.

ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا ٢٠٢٢
Последствия удара ракеты по Голосеевскому району Киева (6).jpg
بەشێکە لەشەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا
کەسێکی دیارڤلادیمیر پوتین، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی
سروودی نیشتمانی
جێئەورووپای ڕۆژھەڵات، ئوکراینا، ڕووسیا، کریمیا
ناوچەی کاتیUTC+02:00
پاشکۆیتەنگژەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، ٢٠٢١-٢٠٢٢
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢
سەردەمRussia under Vladimir Putin
ھۆکارeastward expansion of NATO، Neo-Nazism in Ukraine، Russian irredentism، تەنگژەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، ٢٠٢١-٢٠٢٢، Decommunization in Ukraine

ماوەی چەند مانگێک پێش لەشکرکێشییەکە، سەربازانی ڕووسیا لە دەوری سنوورەکانی ئۆکرانیا چڕبوونەوە لە کاتێکدا بەرپرسانی ڕووسیا چەندین جار پلانی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیایان ڕەتکردەوە. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا "ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەت"ی ڕاگەیاند بۆ پشتگیریکردن لە کۆمارە جیابووەکانی دۆنێتسک و لوهانسک کە لە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادایە، کە هێزە سەربازییەکانیان لە شەڕی دۆنباسدا شەڕی ئۆکرانیایان دەکرد. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لێی " داماڵینی سەربازی " و " بێنازیکردنی " ئۆکرانیا بووە.هەروەها ڕووسیا بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ئۆکرانیا لەلایەن نیونازییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت کە کەمینەی نەتەوەیی ڕووسییان گۆشەگیر کردووە.کاتژمێر ٠٦:٠٠ بەکاتی مۆسکۆ (UTC+3)، سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ڕاگەیاند، لە خولەکەکانی دواتر، ھێرشی ئاسمانی و مووشەکبارانکردن بە درێژایی بەرەی باکوور لە بێلاڕووسەوە بەرەو کیێڤ و بەرەی باکووری ڕۆژهەڵات بەرەو خارکیڤ و بەرەی باشوور لە کریماوە و بەرەی باشووری ڕۆژهەڵات لە دۆنباسەوە دەستیپێکرد. لە بەرامبەردا سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی یاسای سەربازی دەرکرد و فەرمانی کۆکردنەوەی گشتی دەرکرد.

ئەم لەشکرکێشییە بەرەوڕووی ئیدانەکردنی بەرفراوانی نێودەوڵەتی بووەتەوە . کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی ES-11/1 ی دەرکرد کە لەشکرکێشییەکەی ئیدانە دەکات و داوای کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ڕووسیا دەکات. دادگای دادی نێودەوڵەتی بڕیاریدا ڕووسیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ڕابگرێت و ئەنجوومەنی ئەوروپاش ڕووسیای دەرکرد. زۆرێک لە وڵاتان سزایان بەسەر ڕووسیا و بیلاڕووسی هاوپەیمانەکەیدا سەپاند و هاوکاری مرۆیی و سەربازییان پێشکەش بە ئۆکرانیا کرد. ناڕەزایەتی لە سەرانسەری جیهان ڕوویدا ؛ ئەوانەی لە ڕووسیا بوون بە دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ و زیادبوونی سانسۆری میدیاکان سەرکوت کران. زیاتر لە هەزار کۆمپانیا لە وەڵامی ئەو لەشکرکێشییەدا ڕووسیا و بێلاڕوسیان بەجێهێشت . دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەگەری تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانەکانی جەنگ و ڕفاندنی منداڵان و کۆمەڵکوژی لە کاتی داگیرکارییەکەدا کردەوە و لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣دا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پوتین دەرکرد.

پشت ڕووداو

دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١ چەندین ناوچەی ئەم وڵاتە سەربەخۆی خۆیان ڕاگەیاند، لەو ماوەدا ڕووسیا و ئوکراینا بەردەوام بوون لە درێژەدان بە دروستکردنی پەیوەندییەکانیان. ساڵی ١٩٩٤ ئوکراینا ڕازی بوو دەستبەردای جبەخانەی ناوکییەکانی بێت بۆ ڕووسیا، ڕێککەوتنامەی بۆدابێست واژوو بکات، لەبەرامبەر ئەوەی ڕووسیا و ئەمریکا و بەریتانیا گەرەنتی پاراستنی ئوکراینا و ڕێگریکردن لە ھەر ھێرشێک کە ببێتە ھۆی ئەوەی مەترسی بخاتە سەر خاکی ئوکراینا. دوای پێنج ساڵ لە واژووکردنی ڕێککەوتنامەی بۆدابێست، ڕووسیا یەکێک بوو لە واژووکەرانی پەیماننامەی ئاسایشی ئەورووپا کە لە ئەستەمبۆڵ ١٩٩٩ بەڕێوەچوو. لە یەکێک لە خاڵەکانی پەیماننامەکە ھاتبوو مافی سروشتی ھەر وڵاتێکە کە ئازادە لە ھەڵبژاردن و گۆرینی شێوازی ڕێکارە ئەمنییەکانی خۆی.[١] لەگەڵ ئەوەی ئوکراینا لە ساڵی ١٩٩١ سەربەخۆی سیاسی و سنووری خۆی ڕاگەیاند، بەڵام ئەمە بۆ سەرکردایەتی ڕووسیا ئەو ناوچەیە بە گۆڕەپانی دەسڕۆیی سەیرکردووە، تەنانەت ساڵی ٢٠٠٨ ڤلادمیر پوتین بە ئاشکرا دژایەتی خۆی بۆ ئەندام بوونی ئوکراینا لە ناتۆ ڕاگەیاند.[٢][٣] پاش ھەوڵە بەردەوامەکانی ئوکراینا بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ سەرۆکی ڕووسیا ستراتیژیداگیرکردنی ئەو وڵاتەی داڕشت بە بیانووی ئەوەی گەلی ئۆکرانی و ڕووسی یەک نەتەوەن و بەھۆی ڕووداوەکانی یەکێتی سۆڤیەت لەیەکتری جیاکراونەتەوە.[٤] ھەروەھا بەبیانووی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ڕووسیا، دژایەتی خۆی بۆ ئەندامییەتی ئوکراینا لە ناتۆ ڕاگەیاند.[٥]

کاتھێڵی ھێرشەکان

٢٤ی شوبات

کەمێک پێش کاتژمێر ٠٥:٠٠ ی بەیانی بە کاتی ئوکراینا (٠٢:٠٠) و کاتژمێر (٠٦:٠٠ بەکاتی مۆسکۆ) ڕۆژی ٢٤ی شوبات، ڤلادیمیر پوتین لە وتارێکدا ڕای گەیاند بڕیاری دەستپێکردنی ھێرشی سەربازی بۆ سەر ڕۆژھەڵاتی ئوکراینا داوە.

پوتین لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەدا ھیچ پلانێک بۆ زیانگەیاندن بە خەڵکی ئوکراینا دانەنراوە، پشتگیری مافەکانی ئەوانی کرد، تەنھا دەیانەوێت ئوکراینا لە چەک دابماڵن. ھەروەھا داوای لە سەربازانی ئوکراینا کرد کە لە سەرسنورەکان بکشێنەوە و چەک دابنێن بەو شێوەیە پارێزراو دەبن.

پاش چەند خولەکێک لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆتین، ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر شارەکاجی کیێڤ، خارکیڤ، ھەرێمەکانی دۆنباس دەستی پێکرد لە سنووری ڕۆژھەڵاتی ئوکراینا. بەرپرسانی ئۆکرانی ئاماژەیان بەوەدا کە سوپای ڕووسیا لە ئۆدیسا و ماریۆپۆل دابەزیون و بە مووشەکی کروز و مووشەکی بالستیک ھێرشیان کردووەتە سەر کۆگاکانی سەربارزی و فڕۆکەخانە لە کیێڤ و خارکیڤ و دنیپرۆ و تەقاندوویانەتەوە.بەڵام لە دواتر سوپای ئوکراینا ڕاپۆرتی نیشتنەوەی سوپای ڕووسیا لە ئۆدیسای ڕەت کردەوە، لە کاتژمێر ٦:٤٨ خولەکی بەیانی لەناوچەی نێوان ڕووسیا و ئوکراینا و بیلاڕووس ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای ڕووسیا چوونە ناو ئوکراینا.بەوتەی ئانتۆن ھێراشینکۆی وەزیری دەرەوەی ئوکراینا، پاش کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی بەیانی (کاتژمێر ٠٢:٠٠ی بەکاتی جیھانی) سوپای ڕووسیا ناوچەیەکی نزیک شاری خارکیڤ داگیرکرد، پاشان بەرەو شارەکانی ماریۆپۆل و ئۆدیسا پێشڕەویان کرد. کاتژمێر ٠٧:٤٠ خولەکی بی بی سی لە زاری سەرچاوەکانی ترەوە ئاماژەی بەوەدا کە سوپای ڕووسیاش لە ڕێگەی بیلاڕووسەوە دەچنە ناو ئەو وڵاتەوە. لە پاشان ھێزی پاسەوانی سنووری ئۆکرانین ڕاپۆرتی ھێرشکردنە سەر سەر پێگەکانی لوھانسک، سومی، خارکیڤ، چەرنێھێڤ و گیتۆمیر و ھەروەھا دوورگەکانی کریمیای بڵاوکردەوە و بەرپەرچیان داوەتەوە، لە بەرامبەردا وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕای گەیاند ھیچ بەرگرییەک لەلایەن سوپای ئوکراینا نەبووە، وەزارەتی ناوخۆی ئوکراینا بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی ڕووسیا چوونەتە ناو گوندەکانی ھۆڕۆدییشچە و میلۆڤ لە لوھانسیکان.[٦] ناوەندی پەیوەندی ستراتیژی ئوکرانی ڕای گەیاند کە سوپای ئوکراینا لە ھێرشێکدا توانیان ناوچەی شاشاستیان لە نزیک لوھانسک گرتووەتەوە، نزیکەی ٥٠ کوژراوی ڕووسیای لێکەوتووەتەوە.[٧] دوای ئەوەی بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەکارکەوت، ماڵپەری وەزارەتی بەرگری ئوکراینا بەردەست بووە و، لەوێدا ڕاگەیەندرا کە پێنج فڕۆکە و ھەلیکۆپتەرێکی ڕووسیایان لە لوھانسک خستووەتە خوارەوە.[٨]

کەمێک پێش کاتژمێر ٧:٠٠ (UTC+2)، زلێنسکی یاسای حکوومەتی سەربازی لە ئوکراینا ڕاگەیاند.[٩] بانگێشتی خەڵکی ئوکراینای کرد ئەوانەی توانای ھەڵگرتنی چەکیان ھەیە خۆیان لە بنکە سەربازییەکان ناونوس بکەن و بەرگری لە وڵات بکەن.[١٠]ھەرەوەھا زیلێنسکی ڕایگەیان سەرجەم پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ ڕووسیا ڕاوەستاندووە.[١١] مووشەکەکانی ڕووسیا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بۆریسپیل یەکێک لە فڕۆکەخانە گەورەکانی ئوکراینایان کردە ئامانج و بۆردوومان کرا.[١٢][١٣] بەو ھۆیەوە ئوکراینا ئاسمانی خۆی بە ڕووی فڕۆکە مەدەنییەکان داخست.[١٤] لە بەردەوامی ھێرشەکان یەکەیەکی سەربازی ئوکراینا لە شاری پۆدلیسک لەلایەن ھێزەکانی ڕووسیاوە ھێرشی کرایە سەر و لە ئەنجامدا شەش کەس کوژران و حەوتی دیکە بریندار بوون [١٥]. ھەروەھا کەسێکی دیکەش لە شاری ماریۆپۆل کوژرا[١٦] .جگە لە کوژرانی ١٨ کەس لە گوندێکی لیپتسکی لە ئۆدیسا ئۆبلاستی .[١٧]

ئەمانەش ببینە

تێبینییەکان

سەرچاوەکان

  1. ^ "Istanbul Document | OSCE". web.archive.org. 2020-12-05. Retrieved 2022-02-24.
  2. ^ "Bush-Putin row grows as pact pushes east | Vladimir Putin | The Guardian". web.archive.org. 2022-02-08. Retrieved 2022-02-24.
  3. ^ "Putin warns Nato over expansion | Vladimir Putin | The Guardian". web.archive.org. 2022-02-13. Retrieved 2022-02-24.
  4. ^ "Article by Vladimir Putin "On the Historical Unity of Russians and Ukrainians" • President of Russia". web.archive.org. 2022-01-25. Retrieved 2022-02-24.
  5. ^ "Ukraine: NATO's original sin – POLITICO". web.archive.org. 2022-02-09. Retrieved 2022-02-24.
  6. ^ Cohn, Nate (2022-02-23). "Putin's Forces Attack Ukraine". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2022-02-26.
  7. ^ "ВСУ отвоевали Счастье: уничтожено около 50 врагов". www.unian.net (بە ڕووسی). Retrieved 2022-02-26.
  8. ^ "KyivPost". Twitter (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-26.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ Singh, Samantha Lock (now); Maanvi; Oladipo, Gloria; Michael, Chris; Jones (earlier), Sam; Beaumont, Peter (2022-02-24). "Markets shaken after Putin announces special military operation – as it happened". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2022-02-26.
  10. ^ "Зеленский отдал приказ ВСУ наносить максимальные потери оккупантам". www.unian.net (بە ڕووسی). Retrieved 2022-02-26.
  11. ^ "Украина разорвала дипломатические отношения с Россией". Interfax.ru (بە ڕووسی). Retrieved 2022-02-26.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  12. ^ Reuters (2022-02-24). "Ukrainian president signs decree on general mobilisation of population -Interfax". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-26.
  13. ^ "Ukraine closes airspace as Putin orders military operation". POLITICO (بە ئینگلیزی). 2022-02-24. Retrieved 2022-02-26.
  14. ^ Россия обстреляла жилой дом в Чугуеве Харьковской области: видео последствий (بە ڕووسی), retrieved 2022-02-26
  15. ^ "Ukraine invaded: Casualties as fighting rages after Russian attack". BBC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-03-03.
  16. ^ Россия обстреляла жилой дом в Чугуеве Харьковской области: видео последствий (بە ڕووسی), retrieved 2022-03-03
  17. ^ "Перші три дні повномасштабної російсько-української війни (текстовий онлайн) | Громадське телебачення". hromadske.ua (بە ئۆكراینی). Retrieved 2022-03-03.

بەستەرە دەرەکییەکان