کوردیی ناوەندی

زارێکی زمانی کوردییە

کوردیی ناوەندی یان سۆرانی یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە[٢] کە لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان قسەی پێ دەکرێت. لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، باشووری پارێزگای ورمێ (ناوچەی ھەوشار و موکریان) لە شارەکانی شنۆ، نەغەدە، پیرانشار، مەھاباد، بۆکان، سەردەشت، ساینقەڵا، تیکاب و بەشی ھەرە زۆری پارێزگای کوردستان، شارەکانی سنە، سەقز، بانە، مەریوان، دیواندەرە، کامیاران، دێولان، قوروە، بیجار و ناوچەکانی جوانرۆ و ڕوانسەر و سەلاسی باوەجانی دەشتی زەھاو و بەشێک لە شاری کرماشان و ناوچەیەک لە کولیایی لە پارێزگای کرماشان بەم زارە قسە دەکەن. لە باشووری کوردستان لە پارێزگاکانی کەرکووک، پارێزگای سلێمانی و ھەولێر بە ئەم شێوەزارە دەدوێن. شێوەزاری فەرمیی شانشینی کوردستان و کۆماری کوردستان بووە و ئێستا زمانی فەرمیی ھەرێمی کوردستان و کۆماری عێراقە. زۆر جار بە ھەڵە بەم زارە دەڵێن سۆرانی بەڵام سۆرانی خۆی شێوەزارێکی کوردیی ناوەندییە.[٣] سلێمانی، ھەولێر، کەرکووک، سنە، بۆکان، مەھاباد، سەقز، مەریوان، بانە و پیرانشار لە ئەو شارە گەورانەن کە خەڵکەکەی بە ئەم زارە دەدوێن.

کوردیی ناوەندی
سۆرانی، کوردی
Central Kurdish-Sorani in Naskh.png
قسەی پێدەکرێ لە ئێران
 عێراق
 ھەرێمی کوردستان
ناوچەڕۆژھەڵاتی ناوین
ژمارەی ئاخێوەران١٥ ملیۆن کەس  (٢٠٢١)[١]
بنەماڵەی زمان
کۆدەکانی زمان
ISO 639-3ckb
Linguasphere58-AAA-cae
Kurdish languages map.svg
زاراوەکانی کوردی

██ کورمانجی██ سۆرانی██ خوارین و گۆرانی██ زازاکی██ تێکڵاو

وشە

زاراوەی کوردی سۆرانی نزیکەی ٩٢ ھەزار وشە لەخۆدەگرێت بەپێی فەرھەنگی زانستگای کوردستان.[٤]

ئاخێوەران

شارستانە گەورەکانی ئاخێوەری ئەم شێوەزارە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا بە پێی ئاماری ساڵی ٢٠١٦ ناوەندی ئاماری ئێران ئەمانەن:

ڕیزشارستانژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦)[٥]زمان و شێوەزارەکانی تر
١سنە٥٠١٬٤٠٢
٢ بۆکان٢٥١٬٤٠٩
٣مەھاباد٢٣٦٬٨٤٩
٤سەقز٢٢٦٬٤٥١
٥میاندواو٢٢٥،٣٤٥زمانی ئازەربایجانی (زۆرینە)
٦مەریوان١٩٥٬٢٦٣
٧بانە١٥٨٬٦٩٠
٨قوروە١٤٠٬١٩٢
٩پیرانشار١٣٨٬٨٦٤
١٠نەغەدە١٢١٬٦٠٢زمانی ئازەربایجانی
۱١سەردەشت١١٨٬٨٤٩
١٢کامیاران١٠٢٬٨٥٦
١٣ساینقەڵا٩٢٬٤٥٦زمانی ئازەربایجانی
١٤بیجاڕ٨٩٬١٦٢
١٥سەرپێڵی زەھاو٨٥٬٣٤٢شێوەزاری کوردیی باشووری (زۆرینە)
١٦تیکاب٨٠٬٥٥٦زمانی ئازەربایجانی
١٧دیواندەرە٨٠٬٠٤٠
١٨جوانڕۆ٧٥٬١٦٩
١٩شنۆ٧٣٬٨٨٦
٢٠دێولان٦٤٬٠١٥
٢١پاوە٦٠٬٤٣١شێوەزاری ھەورامی
٢٢ڕوانسەر٤٧٬٦٥٧
٢٣سەوڵاوا٤٤٬٩٤٠شێوەزاری ھەورامی
٢٤سەلاسی باوەجانی٣٥٬٢١٩

ئەلفوبێ

بۆ نووسینی کوردیی ناوەندی زیاتر لە ئەلفوبێی ئارامی کەڵک وەردەگیرێ و لە پەنا ئەلفوبێی ئارامیش لە ئەلفوبێی لاتینی کەم تا کورتێک کەڵک وەر دەگیرێ.

ھەڵسەنگاندن لەگەڵ کوردیی باکووری

جێناوە سەربەخۆکان لە کوردیی باکووری و کوردیی ناوەندی؛

کوردیی ناوەندیکوردیی باکووری
منئەز-من
تۆتو-تە
ئەوئەو-وی/وێ
ئێمەئەم-مە
ئێوەھوون-وە
ئەوانئەو-وان

دابەشبوونی زمان

  • -language = واتا زمان بۆ نموونە زمانی کوردی
  • -Dialect = واتا زار کە بچووکترە لە زمان بۆ نموونە زاری کوردیی ناوندی
  • -Subdialect = واتا شێوەزار یان دەڤۆک کە بچووکترە لە زار بۆ نموونە شێوەزاری موکریانی

- موکریانی شێوەزارێکە لە زاری کوردیی ناوەندی و سەر بە زمانی کوردییە.

سەرچاوەکان

  1. ^ Sheyholislami (2021), p. 633.
  2. ^ http://www.kurdishacademy.org/?q=ku-ar/node/215
  3. ^ زەبیحی ١٣٦٧، ل ٤٢
  4. ^ ماجد مەردۆخ ڕۆحانی (٢٠١٨). فەرھەنگی زانستگای کوردستان. سنە، ئێران: پەخشانگای زانستگای کوردستان.
  5. ^ "ئاماری سەرانسەری 1395ی ھەتاوە شار و گوندەکانی ئێران". آمار. Archived from the original on 6ی Septemberی 2019. Retrieved 14ی Septemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help)

زەبیحی، عەبدوڕەحمان. قامووسی زمانی کوردی، ورمێ: ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبیاتی کوردی، ١٣٦٧

بەستەرە دەرەکییەکان