ژینا ئەمینی
ژنێکی کوردی ئێران کە لەلایەن پۆلیسی حکوومەتی ئێران گیراو و کوژرا
لەم وتارەدا بەڵگە لەسەر ڕووداوێکی بەردەوام تۆمار دەکرێت. لەوانەیە زانیارییەکان لەگەڵ بەرەو پێش چوونی ڕووداوەکەدا بەخێرایی بگۆڕدرێن، و دەشێت ڕاپۆرتی ھەواڵە سەرەتایییەکان باوەڕپێنەکراو بن. کۆتا نوێکردنەوەکان بۆ ئەم وتارە لەوانە نییە ڕەنگدانەوەی ھەنووکەترین زانیاری بێت. (ئەیلوولی ٢٠٢٢) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ژینا ئەمینی یان بە ناوی پێناسەیی مەھسا ئەمینی (٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٠ لە سەقز – ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە تاران) ژنێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بوو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە لە ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە تاران بە بیانووی نەگونجاویی حیجابەکەی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا و بەھۆی ئەشکەنجە و لێدان کەوتە کۆماوە و دوای سێ ڕۆژ، لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لە نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران کۆچی دواییی کرد.[٢][٣] خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران لەدوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی و بەو ھۆیەوە دەستیپێکرد.
ژینا ئەمینی | |
---|---|
مەھسا ئەمینی | |
![]() وێنەی ژینا ئەمینی لەسەر پلاکاردێکی ناڕەزایەتی لە شاری مێلبۆرن | |
لەدایکبوون | |
مەرگ | ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ | (٢٢ ساڵ ژیاوە)
شوێنی حەوانەوە | گۆڕستانی ئایچی، سەقز |
ناسراوە بە | ئەشکەنجەدان و مردنی مێشک لەلایەن دەورییەی ڕێنوێنی، پۆلیسی ئەخلاقیی کۆماری ئیسلامیی ئێران[١] |
مردن
ژینا ئەمینی لە ٢٢ی تەممووزی ساڵی ٢٠٠٠ لە شاری سەقز لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لەدایک بووە. ئەو وێڕای بنەماڵەکەی بۆ سەیران چووبوو بۆ پارێزگای گیلان لە باکووری ئێران و لەورە ھاتبوون بۆ شاری تاران تا سەردانی خزم و کەسوکاریان لەو شارەدا بکەن. لە نزیکەی سەعاتی ٦ی ئێوارەی ڕۆژی سێشەمە لە ١٣ی ئەیلوول لە نزیکی وێستگەی مترەوی شەھید حەقانی لە دووسایدی شەھید حەقانی لە شاری تاران لە حاڵێکدا کە لەگەڵ براکەی بوو، لەلایەن ھێزە ئینتیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە بیانووی حیجاب دەستبەسەر کرا. دوای دەربڕینی ناڕەزایی لەلایەن کیارەش ئەمینیی برای، بەوە دەوترێت کە خوشکەکەی بۆ تێپەڕاندنی کلاسەکانی زۆرەملێ بۆ ئاگادارکردنەوە گواستراوە بۆ گرتنخانەی شەقامی ڤۆزەرای تاران و لانیزۆر تا سەعاتێکی دیکە ئازاد دەکرێت.[٤]
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئامادەبووان و بینەرانی ڕووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ژینا ئەمینی لە لێکخۆی ھێزە ئینتیزامییەکان ژێری ئەشکەنجە و لێدان کەوتووە.
بنەماڵەی ئەمینی ڕایان گەیاندووە کە لە کاتی دەستبەسەرکردنی کچەکەیان ئاڵۆزی قەوماوە و بەرپرسەکانی ئینتیزامی لە براکەشیان داوە. خاڵی ژینا ئەمینی وتی: «براکەی مەھسا (ژینا) لەوێدا بووە و کاتێک ویستویەتی لە بەرامبەریان بەرگری بکات و نەھێڵێت، گازی فرمێسکڕێژییان لێوەشاندووە».[٥]
ژینا ئەمینی، دوو سەعات دوای دەستبەسەربوون و گواستران بۆ بنکەی پۆلیسی ئاسایشی ئاکاریی تاران لە شەقامی ڤۆزەرا، چووەتە کۆماوە و لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی کەسرای تاران بەستەری کراوە. دوای ئەوەی کە بنەماڵەی ئەمینی سەردانی نەخۆشخانە دەکەن، پزێشکەکان دەڵێن کچەکەیان تووشی جەڵتەی مێشک و دڵ بووە و ئیتر ھۆشیاریی نەماوە.
کاتێک کیارەشی براکەی لەبەردەم گرتنخانەکە بووە، بە چاوی بینیویەتی کە ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن لە گرتنخانە چووەتە دەرەوە. لە پرسگەکە ھۆکارەکەی دەپرسێت و پێی دەوترێت کە شتێکی وا نییە و یەکێک لە سەربازەکانی خۆمان بووە کە بریندار بووە. دوای نیو کاتژمێر، کیارەش بە نیشاندانی وێنەی ژینا بە چەند ژنێک، کە لە گرتنخانەکە ئازاد بوونەتەوە، حاڵی دەبێت کە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەکە ھەڵگری جەستەی نیوەگیانی خوشکی خۆی بووە. موژگان ئەمینیی دایکی ژینا ئەمینی، کەمێک بەر لە بڵاوبوونەوەی ھەواڵی کۆچی دواییی ئەو گوتبوو کە پزیشکەکان خەریکی دیالیزکردنی ژینایەن و ڕای گەیاندبوو کە کچەکەی بە تەواوی ئازا و لەشساغ بووە. ژینا ئەمینی سێ ڕۆژ دوای دەستبەسەربوون و کەوتنە کۆماوە، لە ڕۆژی ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، کۆچی دواییی کرد. کۆچی دواییی ژینا لەلایەن بنەماڵەکەی پشتڕاست کراوەتەوە.[٦][٧]
بەخاکسپاردن
بەرەبەیانیی ١٧ی ئەیلوول، تەرمی ژینا گواسترایەوە بۆ سەقز بە مەبەستی بە خاک سپاردن بردرا بۆ گۆرستانی ئایچی.[٨][٩] کاربەدەستانی ئێران ویسیان زووتر بەخاکی بسپێرن بەبێ ئامادەبوونی خەڵک، بەڵام خێزانەکەی ڕێگریان لێکردن و نەیانھێشت تا خەڵکێکی زۆر کۆبوونەوە. ھەروەھا بۆ ئەوەی خەڵک زۆر کۆنەبنەوە، ڕێگاکانی دەرەوەی شاری سەقز داخران. لە کاتی بەخاکسپاردنی، خەڵک دروشمیان دژی حکوومەتی ئێران دەوتەوە، وەک «مردن بۆ دیکتاتۆر» و «کوشتن لەسەر ڕووسەری تاکەی بکەین بوربەسەری».[١٠][١١]
کاردانەوەکان
ناوخۆیی
- ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری سەقز لە بەیاننامەیەکی ھاوبەشدا سەرکۆنەی دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی ژینایان کرد و داوای دادگاییکردنی بکەرانی ئەو ڕووداوەیان کرد.[١٢]
سیاسەتوانان
- ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، فەرمانی بە وەزیری ناوخۆ کرد کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکات.[١٣]
- ڕەزا پەھلەوی، کوری محمەد ڕەزا پەھلەوی، لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر باسی ڕووداوەکەی کرد و داوای لە خەڵک کرد بە ھەر شێوەیەک بۆیان کراوە لە دژی ئەم کارانەی حکوومەتی ئێران بوەستنەوە و پشتیوانی لە ژنانی ئازادی خوازی ئێران بکەن.[١٤]
- جاوید ڕەحمان، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، ڕای گەیاند کە ئەم ڕووداوانە پێشێلکاریی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە ئێران نیشان دەدات، و نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە ڕەفتارەکانی دژ بە ژینایان دەربڕی.[١٥]
- ڕۆبێرت مالی، ئەندامی حکوومەتی جۆ بایدن بۆ کاروباری ئێران، مردنی ژینای بە کارەسات و تۆقێنەر ناو برد، لەگەڵ دەربڕینی ھاوخەمی و ھاوسۆزی خۆی بۆ بنەماڵەکەی، ڕاشی گەیاند کە پێویستە ئێران کۆتایی بە توندوتیژی و پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی ژنانی ئێران بھێنێت.[١٦]
ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان
- ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای لێکۆڵینەوەی تاوانکاری کرد لە مەرگی گوماناویی ژینا ئەمینی لە ئێران. بەپێی ئەم ڕێکخراوە، دەبێت «ھەموو ئەفسەر و بەرپرسەکان» لەم کەیسەدا بدرێنە دادگا و «ئەو مەرجانەی کە دەبنە ھۆی مردنە گوماناوییەکەی، کە بریتین لە ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپی دیکە، لە ناوەندەکەی دەستبەسەرکردندا، دەبێت لێکۆڵینەوەی تاوانکارییان لەگەڵدا بکرێت».[١٧][١٨][١٩]
سەرچاوەکان
- ^ Drury, Colin. "Mahsa Amini: Protests erupt in Iran after 22-year-old dies following hijab arrest". MSN (بە ئینگلیزی). The Independent. Retrieved 17ی Septemberی 2022.
{{cite news}}
: Check date values in:|accessdate=
(help) - ^ لە ڕێوڕەسمێکی قەرەباڵخدا تەرمی ژینا ئەمینی بە خاک دەسپێردرێت، ڕووداو، 2022
- ^ بەھۆی گیانلەدەستدانی مەھساوە داوای مانگرتنی سەرتاسەری دەکرێت، ڕووداو، 2022
- ^ داوای مانگرتنی گشتی لە خەڵکی ئێران دەکرێت، کوردستان ۲۴، 2022
- ^ گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە، کوردستان ۲۴، 2022
- ^ یەکەم کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر شەھیدکردنی کچە کوردەکەی تاران ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، شارپرس، 2022
- ^ کچە کوردێک بەھۆی ئەشکەنجەدانی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی تارانەوە گیانی لەدەستدا، کوردسات نیووز، 2022
- ^ "ویدئویی از مراسم خاکسپاری مهسا امینی در سقز". عرشه آنلاین (بە فارسی). Retrieved 2022-09-19.
- ^ "آرامستان آیچی کجاست؟". رکنا (بە فارسی). Retrieved 2022-09-19.
- ^ "مراسم خاکسپاری مهسا امینی به تظاهرات خشم علیه دیکتاتور" (بە فارسی). 2022-09-17. Retrieved 2022-09-19.
- ^ "حضور گسترده مردم در آرامستان سقز برای شرکت در مراسم تدفین مهسا امینی". رادیو فردا (بە فارسی). Retrieved 2022-09-19.
- ^ "رێکخراوەکانی سەقز: دەبێ تاوانبارانی کوشتنی ژینا ئەمینی سزا بدرێن". www.rudaw.net. Retrieved 2022-09-17.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "دستور ڕئیس جمهور درباره حادثه تلخ مهسا امینی | واکنش وزیر کشور". همشهری آنلاین (بە فارسی). 2022-09-16. Retrieved 2022-09-17.
- ^ "مهسا امینی بر اثر جراحات ناشی از ضرب و شتم ماموران گشت ارشاد درگذشت". ایران اینترنشنال (بە فارسی). Retrieved 2022-09-17.
- ^ "مرگ مهسا امینی، فیلم پلیس و پرسشهای بیپاسخ – DW – ۱۴۰۱/۶/۲۵". dw.com (بە فارسی). Retrieved 2022-09-17.
- ^ "نماینده آمریکا در امور ایران مرگ مهسا امینی ڕا «هولناک» خواند". رادیو فردا (بە فارسی). Retrieved 2022-09-17.
- ^ "Iran woman's death after morals police arrest sparks protests". Reuters (بە ئینگلیزی). Reuters. 16ی ئەیلوولی 2022. Retrieved 17ی Septemberی 2022.
{{cite news}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help) - ^ "Iranian woman in coma after morality police arrest: activists". France 24 (بە ئینگلیزی). 15ی ئەیلوولی 2022. Retrieved 17ی Septemberی 2022.
{{cite news}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help) - ^ Saaberi, Arezou (15ی ئەیلوولی 2022). "Mahsa Amini: Arrested For Islamic Guidance, Ended Up Brain Dead!". IranTrue (بە ئینگلیزی). IranTrue.com. Retrieved 17ی Septemberی 2022.
{{cite news}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ژینا ئەمینی تێدایە. |