ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی



ئەم لاپەڕەیە بۆ داخوازی بەرامبەری کوردیی وشە بیانییەکان دروست کراوە. ئەگەر نازانن وشەیەک لە زمانەکانی تردا (وەکوو ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی و …) بە کوردی چیی پێدەڵێن، دەتوانن لێرەدا باسی بکەن ھەتا بەکارھێنەرانی تر وەڵامتان بدەنەوە. ھۆشیار بن! ئێرە شوێنی داتاشینی وشە نییە و وەڵامەکان دەبێ لە زمانی کوردیدا ھەبێ و بەکار گیرابێ.


لەجیاتی بێسەواد بڵێ نەخوێندەوار



Soranî / کوردیVietnameseEnglish

Wikipedia:Service awards/ ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاریبەکارھێنەرێک داوای لێدوانی کۆمەڵگەی کردووە بۆ ئەم وتووێژە. تکایە بەشداری لە وتووێژی خوارەوە بکەن. کاتێک وتووێژ تەواو بوو، تکایە ئەم تاگە لەسەر لاپەڕەی وتووێژەکە لابەرن.

سڵاو دەمانەوێت پەڕەی (Service Awards) بھێنینە ویکیپیدیای کوردی، پەڕەکە خەڵات و ستایشکردنە بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی بەپێی ئەوەی چەندێکە خۆیان تۆمارکردووە و ژمارەی دەستکارییەکانیان چەندە و چەن خزمەتی ویکیپیدیان کردووە، خەڵاتەکە وەک (ویکی دیاری) وایە، بەڵام خۆت دەیبەخشیتە خۆت، ئەگەر بچن سەیری پەڕەکە بکەن، ھەر بەشێک ناونیشانی تایبەت بەخۆی ھەیە بەپێی تەمەنی ھەژمار و ژمارەی دەستکاری.

ھۆکاری کردنەوەی ئەم باسە لێرە ئەوەیە، ناویشانەکان پێویستیان بە وەرگێران ھەیە، بۆ ئەمەش پێویستمان بەو کەسانەیە شارەزان لە زمانەوانی و زمانی کوردی، وە تێبینی: ناونیشانەکانی ئەوێ وەک ناونیشانی سەربازی وایە، ئێمە نامانەوێت ناونیشانی سەربازی بھێینە ویکی سۆرانی، پێویستە ناونیشانەکان پڕ بە پێستی زانستنامەکە بن و گوونجاو بن، نموونەی گوونجاو: (Experienced editor - بەکارھێنەری شارەزا)

بەستەری پڕۆژە: ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری

وشەکان
°AwardAlternative AwardMinimum number of editsLength of service
1Registered EditorSignator11 day
2Novice EditorBurba2001 month
3Apprentice EditorNovato1,0003 months
4Journeyman EditorGrognard2,0006 months
5Yeoman EditorGrognard Extraordinaire4,0001 year
6Experienced EditorGrognard Mirabilaire6,0001.5 years
7Veteran EditorTutnum8,0002 years
8Veteran Editor IIGrand Tutnum12,0002.5 years
9Veteran Editor IIIMost Perfect Tutnum16,0003 years
10Veteran Editor IVTutnum of the Encyclopedia20,0003.5 years
11Senior EditorLabutnum24,0004 years
12Senior Editor IIMost Pluperfect Labutnum28,5004.5 years
13Senior Editor IIILabutnum of the Encyclopedia33,0005 years
14Master EditorIllustrious Looshpah42,0006 years
15Master Editor IIAuspicious Looshpah51,0007 years
16Master Editor IIIMost Plusquamperfect Looshpah Laureate60,0008 years
17Master Editor IVLooshpah Laureate of the Encyclopedia78,00010 years
18Grandmaster EditorGrand High Togneme Vicarus[ئ]96,00012 years
19Grandmaster Editor First-ClassGrand High Togneme Laureate[ئ]114,00014 years
20Vanguard EditorGrand Gom, the Highest Togneme of the Encyclopedia[ئ]132,00016 years
21Senior Vanguard EditorSupreme Gom, the Most Exalted Togneme of the Encyclopedia150,00018 years
22Ultimate Vanguard EditorCardinal Gom, the August Togneme of the Encyclopedia175,00020 years

زۆر سپاس بۆ ھاوکاری کردن 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٧، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

سڵاو من ئەو وشانەم بۆیان داناوە واتە پێشنیاریان دەکەم هیوادارم بەکارهێنەرانی تریش ڕای خۆیان دەرببڕن ئەگەر ڕازین یان نا

  • Registered Editor بەکارهێنەری تازەتۆمارکراو یان هەر تەنیا (تۆمارکراو)
  • Novice Editor بەکارهێنەر سەرەتایی
  • Apprentice Editor بەکارهێنەری شاگرد یان (هاوکار)
  • Journeyman editor بەکارهێنەری مەشق کردوو
  • Yeoman edior بەکارهێنەری یاریدەدەر
  • experienced editor بەکارهێنەری شارەزا
  • veteran editor بەکارهێنەری بەئەزموون
  • veteran editor İİ بەکارهێنەری بەئەزموون پلە دوو
  • veteran editor İİİ بەکارهێنەری بەئەزموون پلە سێ
  • veteran editor İV بەکارهێنەری بەئەزموون پلە چوار
  • senior editor بەکارهێنەری باڵا
  • senior editor İİ بەکارهێنەری باڵا پلە دوو
  • senior editor İİİ بەکارهێنەری باڵا پلە سێ
  • master editor بەکارهێنەری پسپۆڕ
  • master editor İİ بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە دوو
  • master editor İİİ بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە سێ
  • master editor İV بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە چوار
  • grandmaster editor بەکارهێنەری پسپۆڕی گەورە
  • grandmaster editor first class بەکارهێنەری پسپۆڕی گەورە پۆلی یەکەم
  • vanguard editor بەکارهێنەری پێشەنگ
  • senior vanguard Editor بەکارهێنەری پێشەنگی باڵا
  • Ultimate vanguard editor بەکارهێنەری پێشەنگی پلەبەرز یان (پایەبەرز)

هەرچەندە هەندێکیان وەرگێرانی پیتیە وەک grandmaster first class بەڵام پێموانیە خراپ بن هیوادارم ڕای خۆتان دەربڕن وە ڕەخنەو پێشنیارەکانتان دەربڕن.سوپاس.Diyary27 (لێدوان) ‏٠٨:١٥، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@Diyary27 زۆر زۆر سپاستان دەکەم بۆ گرنگیدان بە بابەتەکە، یارمەتیدەر دەبێت زۆر. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٠٥، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
چاو لەوێ چۆن ڕێزی بەشداربووان و بەشدارییەکان دەگرن و لێرەش چ سەرلێشێواوییەک ڕوویدا... ◂  ئێپین  ‏٠٠:٢٦، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@Épine چی بووە مەبەستت چیە یان چ پەیوەندی بەبابەتەکەوە هەیە؟ Diyary27 (لێدوان) ‏١٧:٤٠، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@Diyary27: کێشەیەکی بچووک لە ناوەخۆی ویکیپیدیا دا ڕوویداوە، پێم وایە مەبەستی ئەوە بێت، تکایە بەھەڵە تێمەگەن  زۆر سوپاس! بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:١٦، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
پڕۆژەکە کەمێکی ئامادەکراوە (ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری) چاوەڕێی بەشداربووانی ترم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:١٧، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad کێشە نیە بەهەڵە تێناگەین، ئەی لەبارەی پڕۆژەکە هیچ بەرامبەرێکتان بۆ خەڵاتەکان داناوە؟ Diyary27 (لێدوان) ‏١٢:٣٢، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

تا ئێستا ھیچ دەنگێک نییە، نە لەڕووی دژاییەتی، نە پشتگیری، نە بەشداری، گەر وابێت، پرۆژەکە جێبەجێ دەکەین و بەپێی زانیارییە پێویستییەکانمان وشەکان وەردەگێرێنە سەر زمانی کوردی. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٥٨، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
سەرەتا ئەبێ بزانین ئێدیتۆر بە کوردی ئەبێ بە چی. ئێدیتۆر خۆ بەکارھێنەر نییە. -Aza (لێدوان) ‏١٢:١١، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aza: سپاس بەڵام لێرە مانای حەرفی ناکەین و دەمانەوێت شتێک وەک سوپاسگوزاری بگەیەنین بە کۆمەڵگاکە بۆ نموونە بڕوانە خشتەکانی پڕۆژەکە لێرە گەر سەیر بکەی لە ھەمووی نوووسیمانە بەکارھێنەر کە مەبەستمان بەکارھێنەرانی ویکیپیدیایە بەپێی ئەزموون و دەستکاریان چ ناونیشانێک وەردەگرن 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢٣، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
Soranî / کوردیVietnameseEnglish

چاکسازی بەرامبەر پۆلەکان

ئەم بەشە ھەڵواسراوە و خۆگەڕانە ئەرشیڤ ناکرێت.

سڵاو بەڕێزان ئەم پۆلانە دەھێنمە ئێرە کە لەسەرەتای ھاتنم بۆ ئێرە دروستم کردوون و گوومانی ھەڵەیان لێدەکەم ھیوادارم یارمەتیم بدەن لە ڕاستکردنەوەیان و بمبورن کە ئەم داواکارییەم کەمێک دوروودرێژ دەبێت بەڵام نەم ویست بیکەم بە بەش-بەش بەم شێوەیە ئێرەی تێکدەدا و لەیەک داوادا ھەوڵی جێکردنەوەی ھەمووی دەدەم 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:١٥، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

پۆل:ئەنیمی و مانگای ڕۆمانس[وەڵامدانەوە]
@Calak: ئەنیمەیشنی ڕۆمانتیک، پێم باشە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
 کرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٣٢، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

لێدوان[وەڵامدانەوە]

لێدوان[وەڵامدانەوە]


پۆل:دەرمانە پزیشکییەکانی ئاژەڵان[وەڵامدانەوە]

پۆل:قوربانیدەرانی سووتانی کیۆتۆ ئەنیمەیشن[وەڵامدانەوە]

@Diyary27 منیش پێم باشە، بەڵام سوتمانیشمان ھەیە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٢٩، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

پۆل:ئەو ئەنیمێیانەی خەڵاتی کڕەنچیرۆلیان بردۆتەوە[وەڵامدانەوە]


پۆل:باشترین ئەنیمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئەکادیمی[وەڵامدانەوە]


پۆل:ھونەرمەندانی ئێڵ&ھۆڵدینگ[وەڵامدانەوە]

@Aza لە زمانەوانیدا Modality تەقریبەن یانی mood کە جنابتان وشەی واز-تان بۆ داناوە. ڕەنگە ئەمە ببێتە وازیەتی. چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٣، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Calak سپاس. ئەم moodە فەرق ئەکات. mood یا mode یانی دۆخ، ھەڵکەوت، ڕەخساوی. ئەگەر mode ئەوانە بێ، modal و modality ئەبن بە چی؟ -Aza (لێدوان) ‏٠٥:٠٥، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Aza: دەبێت دۆخوەند (دۆخمەند) و دۆخوەندی (دۆخمەندی). پاشگری -مەند ئەمڕۆکە زیاتر باوە ئەگەر چی من پێم فارسییە و -وەند بە کوردی دەزانم. دۆخدار و دۆخداریەتی-یش دەتوانێ دروست بێ؛ وەکوو مەبەست، مەبەستدار و مەبەستداریەتی (Intention, Intentional, Intentionality). چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٢، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Calak سپاس. زیاتر حەز ئەکەم بیکەم بە دۆخنوێنی. دۆخنوێنی لە ڕووی «وجه نمایی» فارسی دروست بووە. modalیش ئەبێ بە دۆخنوێن، بۆ وێنە modal logic ئەبێ بە لۆژیکی دۆخنوێن. دۆخنوێنی زۆرتر شیاوی سەلماندنە. ئەگەر کەسێک پرسی لە کوێتان ھێناوە؟ ئەتوانین بڵێین وەرگێڕانی وشە بە وشەی «وجه نمایی» ی فارسییە. پێم وایە بۆ «وجه» یش دۆخ باشتر بێ. لە فەرھەنگی فارسی بە کوردیی زانستگای کوردستانیشدا بۆ «وجه اخباری» کە لە ڕێزماندا ھەیە نووسراوە دۆخی ھەواڵی. تۆ پێت چۆنە؟ Aza (لێدوان) ‏١٥:٥٨، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
بۆ وجه بار باشترە یا دۆخ؟ Aza (لێدوان) ‏١٦:١١، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Aza: زۆرم فکر لەو دوو وشەیە بار و دۆخ کردەوە.
پێم وایە بار یانی وضع و دۆخ-یش یانی حال (حالت). کە دەڵێن وەزع و حاڵت چۆنە وەک ئەمەیە بڵێی بارودۆخت چۆنە.
جا من نازانم وضع دەبێتە بەرامبەری چی؟! تێکەڵاوییەک لە نێوان مانای وضع و حال-دا دەبینم. بیروڕای خۆت چییە؟ چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٢، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Calak وایە، وەزع و حاڵ و بار و دۆخ زۆر نزیکن. من ئەمڕۆ زانیم جگە لە وجە دستوری، حالت دستوری -شمان ھەیە. ئەم دوانە چۆن لە یەک جیا کەینەوە؟ ئەگەر بە وجە یا mood یا mode بڵێین دۆخ، ئەی بە حالت یا case بڵێین چی؟ Aza (لێدوان) ‏٢٠:١٢، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Aza: بە فەڕەنسی دەڵێن mode (بە ئینگلیزی mood)، modal و modality. بە فارسی بەمانە دەڵێن وجه، وجهی (وجه‌نما) و وجهیت (وجه‌نمایی). بە عەرەبی بۆ mode حالة دانراوە و ئەوانی تر نازانم.
ئەمانە بکەینە کوردی دەبێتە دۆخ، دۆخدار (دۆخمەند، دۆخنوێن) و دۆخداریەتی (دۆخمەندی، دۆخنوێنی). من سەیری چەند ڕستەم کرد کە modal و modality تێدا بوو و پێم وایە دۆخنوێن و دۆخنوێنی بۆ گشتیان ناگونجێ و ڕەنگە ھەر بۆ زمانناسی باشتر بێ؛ بەڵام دۆخدار یان دۆخمەند دەتوانێ بۆ ھەموویان بگونجێ.
----
case من پێم وایە بە فارسی دەبێتە مورد. بە فارسی دەڵێن در مورد بە کوردی دبێتە لە بارەی. پێم وایە case دەبێتە بار یان بارە. لە فەرھەنگی وەھبیدا [١] بۆ بەرامبەری لە بارێکا کە نووسراوە in case.
----
ھەروەھا پێم وایە mode بە فارسی دەبێتە طرز بۆ نموونە دەڵێن his mode of life و mode of operation (طرز کارکرد). ئەمە ماناکەی بە شێوە نیزیکە.
دۆخ بە بڕوای من دەبێتە بەرامبەری حالت-ی فارسی و بە مانای مورد (case) یان طرز (mode) نییە. بە بڕوای من دۆخ بە ئینگلیزی دەبێتە state وەک دەڵێن دۆخی ماددە بە ئینگلیزی State of matter.
----
ئەمە بۆچوونی من بوو لەسەر ئەم وشانە. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤١، ١٣ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
Soranî / کوردیVietnameseEnglish

Landform[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk: ڕەنگە لە کوردیدا بەرامبەری نەبێ. لە فارسیشدا زمین‌چهر وشەیەکی نوێیە.
لە وشە فارسییەکەدا بۆ form وشەی چهر-یان داناوە. ئەمە لە زمانی پاڵەوی وەرگیراوە و لەم زمانەدا چهر (čihr) بە مانای form, shape, appearance, face ھاتووە. لە کوردیی خۆشماندا چار (یان چارە) ھەر بە مانای form, shape, face ھاتووە وەک لەم لینکەدا مامۆستا ھەژار چار-ی دەم و چاو، بیچم مانا کردۆتەوە. بۆیە ئێمەش دەتوانین بڵێن چارەعەرز (وەک چارەنووس). لە عەرەبیشدا دەڵێن شكل الأرض و لە تورکیدا Yeryüzü şekli. چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٣، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Calak@Gejeluk شێوەھەرد جوانترە. شێوەھەرد وەک شێوەزار. شێوەبەڕ و شێوەبەژ -یش ئەبێ. Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٣، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Calak و @Aza: لە دەڤەری ئێمەیا ئەگەر کەسێ ڕقی لە یەکێ بێ ئەڵێ: «حەزم بە چارەی فڵان نییە»، بۆیە چار(ە)م پێ خراپ نییە و بیسراوە. ئەوەی Azaش ئەبێ. بەڵام عەرزەکە بکرێتە زەوی، عەرز لە ارض-ی عەرەبییەوە وەرگیراوە و ھەر بەو مانایە دێ.
یانی «شێوەزەوی» یان «چارەزەوی»م پێ باشە. ‎Gêjełûk ‏٢١:١٤، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: زەوی و عەرز (یان ھەرد) فەرقیان ھەیە. زەوی دەبێتە earth و عەرز ground. یانی عەرز بە ڕووی زەوی دەڵێن.
جا لە ویکی ئینگلیزی نووسراوە a... feature on the solid surface of the Earth یانی ئەمە تایبەتمەندییەکە لەسەر ڕووی زەوی کە ھەر دەبێتەوە عەرز. چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢١، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Calak: ڕاستە earth و ground فەرقیان ھەیە، بەڵام زەوی و عەرز (بە ئەسڵ) یەک شتن. لەوانەیە بتوانین بڵێین لە کوردییا ماناکەی گۆڕاوە و ئێستە بۆ شتێ تر بە کار دێ. ئەگەر بەو شێوەیە ھزر بکەین، ئەتوانین بیکەین بەوە. بەڵام لەوەشا ئەرد-م پێ جوانترە تا شێوەکانی تری. ‎Gêjełûk ‏١٨:٢٦، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
Soranî / کوردیVietnameseEnglish

Taxon[وەڵامدانەوە]

Soranî / کوردیVietnameseEnglish

Outline[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk سەربابەتەکان. Aza (لێدوان) ‏١٠:٤١، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
Soranî / کوردیVietnameseEnglish

Prequel و Sequel[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk: پاشکۆ وەکی لە فەرھەنگی تۆفیق وەھبیدا ھاتووە تاقە مانایەکی ھەویش ئەویش بە ئینگلیزی cantle. بەڵام دواتر مانایەکی تریشیان پێ زیاد کردووه کە لە فەرھەنگی مەھاباددا بە عەرەبی نووسراوە ملحق کە ئەمە نابێتە Sequel.
نازانم بۆ Sequel چ باشە بەڵام ئەگەر بڵێین دەبێتە پاشکۆ مەنتق دەڵێ Prequel دەبێ ببێتە پێشکۆ. چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٤، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
Soranî / کوردیVietnameseEnglish

زاراوە کەشناسانەکان[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk
thunder = ھەورەگرمە، lighting = ھەورەتریشقە، برووسکە، storm = باسریشک.

blizzard = کڕێوە.

Aza (لێدوان) ‏٠٧:٣١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Aza: پێشنیازەکانتم بەدڵە، باسریشک-ی لێ دەرچێ. لە فەرھەنگی ھەنبانە بۆرینە و شێخانیدا بە مانای «بەفر و باران بەباوە» ھاتووە، [٢] [٣] ئەمەش نابێتە storm. یەکێ لە جۆرەکانی storm بریتییە لە dust storm، خۆ ئەمە بەفر و بارانی لەگەڵدا نییە. ئێمەش بۆ storm نووسیومانە ڕەشەبا، من ئەمەم پێ ھەڵەیە. ڕەشەبا یانی بای بەھێز ئەمەش بە ئینگلیزی gale-ی[٤] پێ ئەڵێن. ‎Gêjełûk ‏١٤:٥١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found