شێ
شێی ھەوا (بە ئینگلیزی: Humidity) یان ڕادەی شێ بە گشتی دوو جۆرە: شێداری ڕەھایی و شێداری ڕێژەیی؛ شێداری ڕەھا بریتییە لە کەڵەماوی ئاو بە کیلۆگرام یان گرام کە لە ھەر یەک لە قەبارەی ھەوادا بەردەستە. ئەو ڕێژەیەی کە بۆ بۆشایی ئاو پێویستە بۆ ئەوەی قەبارەیەکی دیاریکراوی ھەوای پێ بچەسپێنێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ھەوادا، توانای خەزنکردنی ھەڵمی ئاو بۆ ھەر یەک قەبارەیەک زیاتر دەبێت. شێی ڕێژەیی بریتییە لە بڕی ئەو شێیەی کە لە قەبارەی ھەوادا لەگەڵ پلەی گەرمی دیاریکراوی ھەوادا خۆی دەگونجێنێت. ھەوای بێ ھەڵم (بێ شێ) پێی دەوترێت ھەوای وشک. ھیچ جۆرە ھەوایەک لە کەش و ھەوادا نییە کە بڕێک شێی نەبێت، تەنانەت لە کەش و ھەوای سەر بیابانەکان و ھێڵی بەرزەکانی ئاسمانیش بڕە شێیەک ھەر ھەیە. ڕووی زەریاکان و ئاوی ڕووکەش و خاکە سەرسەوزەکان سەرچاوەی شێداری ھەوان کە ئەوانیش لە ئاکامی ھەور و باران دەستیان کەوتووە. بەرزترین بڕی ئاو لە ھەوادا ٣–٤٪ ە.[١]
ئاستی ھەڵمژراوی ئاو لە کەش و ھەوادا ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە ھاوسەنگ ڕاگرتنی پلەی گەرمی کەش و ھەوای زەوی. لەبەر ئەوەی ئاو شەپۆلە تیشکییە درێژەکانی خۆر دەشکێنێتەوە-. بۆیە ئەگەر ڕێژەی ئاو لە کەش و ھەوادا کەم بێت پلەی گەرما زۆر بەرز دەبێت.

نزیکەی ٥٤٠ کالۆری پێویستە بۆ گۆڕینی یەک گرام ئاو بۆ ئاوی ھەڵمژراو (چەسپاو بە ھەوادا)، ئەم بڕە وزەش لە گەرمای خۆر چنگ دەکەوێت. لەبەر ئەوە، کردارەکە وەک سووڕێک وایە لە نێوان گۆڕانکارییەکانی ئاو لەھەوادا. ھەر کە ھەوا گەرمتر بێت، دەتوانرێت ھەڵمی ئاو زیاتر لە ھەوادا ھەڵبگیرێت، بەڵام ھەرچۆنێک بێت کۆگای ئاو لە ھەوادا سنووردارە.[٢] ئەوە کاتێک دێت کە ھەڵمی ئاو دەچێتە ناو ھەواوە، وەک تەنکێکی باش لە ئاو دەردەکەوێت. لەم حاڵەتەدا دەوترێت کە ھەوا بە ھەڵماوی ئاوەوە گەرمکراوە.[٣]