شادمانی
شادمانی یان دڵخۆشی ھەستێکی ئەرێنییە لە ئینساندا و وەکوو وشە بە مانای بەھرەمەند بوون لە شادیی گەورە و درێژخایەنە.[١]ڕووت ڤینھۆڤن کە پێشەنگی لێکۆڵینەوەی زانستی لەمەڕ شادمانییەوەیە ئاوەھا پێناسەی ئەکا: شادمانی ڕادەی دڵخواز بوون و جێی پەسەند بوونی سەرجەم ژیانی ئینسانە بە پێی داوەریی خۆی. [٢]
ھەر کەسەو شیاوی بارودۆخی خۆی شادمانی تەجروبە ئەکات، بەڵام ناساندنی بە قەدەر تەجروبەکردنی ئاسان نییە. ھەر لە کۆنەوە فەیلەسووفان و بیرمەندان سەرنجیان داوەتێ و ھەوڵیان داوە بیناسێنن. ئەفلاتوون لە کتێبی کۆماردا بە سێ ھێمان یان بنەما لە ئینساندا ئاماژە ئەکا: ئەقڵ (reason)، کوڵوکۆ (emotion)، مەیل (appetite). ئەو ئەڵێ شادمانی ئەو کاتەیە لە نێوان ئەم سێ ھێمانەدا ھاوسەنگی ھەبێت. بە لای ئەرەستووەوە شادمانی ژیان بەسەربرن بە لەبەرچاوگرتنی ئەخلاق و فەزیلەتەکانە.
سەرچاوەکان
- ^ مەردۆخ ڕۆحانی, ماجد (1385). فەرھەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان. پەخشانگای زانستگای کوردستان. p. ١٥٠٠.
- ^ ڤینھۆڤن (Veenhoven), ڕووت (Ruut). "چەمکی شادمانی (CONCEPT OF HAPPINESS)" (PDF). worlddatabaseofhappiness.eur.nl. Archived from the original (PDF) on ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. Retrieved ٢٨-٠٢-٢٠١٩. Check date values in:
|access-date=, |archive-date=
(help)
🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤعومەر کوڕی عەبدولعەزیزتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانپیرەمێردزستانقازی محەممەدبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەنالیمێژووی کوردشێرکۆ بێکەسقەڵای دمدمدادپەروەریعومەر کوڕی خەتتابنەتەوە یەکگرتووەکانئەورووپائازادیی دەربڕینئێیچیرۆ ئۆداسەلاحەدینی ئەییووبیسۆفیا لۆرێنماریا کێریکوردستانجەنگی جیھانیی یەکەمخەرتوومکۆمپیوتەرئەلبەرت ئاینشتاینکۆماری کوردستانئەحمەدی خانی