بێنێدیکت کەمبەرباچ

بێنێدیکت کەمبەرباچ (لەدایکبووی ١٩ی تەمووزی ١٩٧٦) ئەکتەرێکی بەڕیتانیە.ئەو بەهۆی ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرەی (Sherlock)دا بەناوبانگ بوو.هەروەها لە فیلمەکانیش بەشداربوو لە فیلمی (Tinker Tailor Soldier Spy)دا.بێنێدیکت بۆ یەکەمجار بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێورا کاتێ ڕۆڵی زانای بیرکاری ئالان تیورینگی بینی لە فیلمی (The Imitation)دا.

بێنێدیکت کەمبەرباچ
Benedict Cumberbatch SDCC 2014.jpg
بێنێدیکت لەساڵی ٢٠١٤.
لەدایکبوون
بێنێدیکت تیمۆسی کارلین کەمبەرباچ

(١٩٧٦-٠٧-١٩) ١٩ی تەممووزی ١٩٧٦ (تەمەن ٤٦ ساڵ)
پیشەئەکتەر ، بەرهەمهێنەر
چالاکبوون٢٠٠٠– تا ئێستا
ھاوسەرسۆفی هەنتەر (ھاوسەرگیری ٢٠١٥)
مناڵ(ەکان)1
واژوو
Cumberbatch Signature.png

 هەروەها بەشدار لە هەندێ فیلمی بەهێزی وەک (Star Trek،(Amazing Grace.جگە لەمانەش بێنێدیکت بەشدار بووە لە چەندان فیلمی ژیاننامەییفیلمی ژیانی داهێنەری ویکیلیکس جولیان ئەسانگ ، هەروەها بەشداربوو لە فیلمی ڕێوڕەسمی ڕەش بەڕۆڵی سیناتۆر بیڵی بەڵگەر، برای تاوانباری ئەمەریکی وایتی بەلگەر.

لەڕووی کاری دەنگیەوەش بێنێدیکت دەنگی سماوگی کردووە لە فیلمی (The Hobbit) ، هەروەها دەنگی (کلاسیفاید) لە ئەنیمەیشنی پەنگوینەکانی مەدەقەشقەر.جگە لەمانەش دەنگی خوێنەرەوەی کرد لە دۆکیۆمێنتاریەکی تایبەت لەسەر ژیانی یاریزان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.لەساڵی ٢٠١٤ گۆڤاری تایم ناوی ئەو لەلیستی کاریگەرترین کەسایەتیەکانی ساڵ دانا.بێنێدیکت بۆ یەکەمجار لەژیانی پیشەگەریشیدا ڕۆڵی پاڵەوانێکی کۆمیکەکانی ماڕڤڵی وەرگرت ئەویش ڕۆڵی (دکتۆری نامۆ - Doctor Strange)ە کەلەساڵی ٢٠١٦ دەرچوو.