دەستپێک

وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە

بەڕێوەبەران و یاریدەدەرانی ناسا، بەرزترین بەرپرسی ناسا، دەزگای نیشتمانیی فڕینی بۆشاییی ئەمریکایە. بەڕێوەبەر و سەرۆکی بڕیاردەری ناسایە، بەرپرسیارە لە دابینکردنی ڕوونکردنەوە بۆ دیدگای دەزگاکە و خزمەتکردن وەک سەرچاوەیەکی سەرکردایەتیی نێوخۆیی لەناو ناسادا. ھەروەھا خاوەن نووسینگە شوێنێکی گرنگی ھەیە لە چوارچێوەی سیاسەتی فڕینی بۆشاییی ئەمریکادا، و لەلایەن جێگری بەڕێوەبەرێکەوە یارمەتی دەدرێت. بەڕێوەبەر لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە، بە ئامۆژگاری و ڕەزامەندی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، دەستنیشان دەکرێت و دواتر بە ئارەزووی سەرۆک خزمەت دەکات. بێڵ نێڵسن، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و ئاسمانی لە ٣ی ئایاری ٢٠٢١ەوە وەک بەڕێوەبەر دەستی بەکار کردووە.

بەڕێوەبەرەکە وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناسا کاردەکات، لێپرسینەوە لەگەڵ سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات سەبارەت بەو سەرکردایەتییەی کە پێویستە بۆ گەیشتن بە ئەرکی دەزگاکە. ئەم سەرکردایەتییە پێویستی بە خستنەڕووی دیدگای دەزگاکە، دانانی ئەولەوییەت و سیاسەتە نێوخۆیییە بەرنامەیی و بوودجەیییەکانی و ھەڵسەنگاندنی دەدای دەزگاکە ھەیە.

یەکەم بەڕێوەبەری ناسا دکتۆر تی کیت گلێنان بوو، لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا پڕۆژە جیاوازەکانی لە توێژینەوەکانی پەرەپێدانی فڕینی بۆشایی لە ئەمریکا کۆکردەوە. دانیاڵ گۆڵدین بۆ درێژترین ماوەی (نزیکەی ١٠ ساڵ) ئەو پۆستەی بەدەستھێناوە، و زیاتر بە پێشەنگایەتیکردنی ڕێبازی «خێراتر، باشتر، ھەرزانتر» بۆ بەرنامەکانی فڕینی بۆشایی ناسراوە. تاکە کەسێک کە دووجار ئەو پۆستەی وەرگرتووە، بریتییە لە جەیمز سی فلێچەر کە دوای کارەساتی چاڵنجەر گەڕایەوە بۆ ناسا.
خوێندنەوەی زیاتر...

لە ھەواڵەکاندا
کیلیان مێرفی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
کیلیان مێرفی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

ئەمڕۆ لە مێژوودا...
  • لەساڵی ١٩٢٤ دا ، حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مستەفا کەمال ئەتاتورک بڕیاریدا، سه‌رجه‌م قوتابخانه‌‌و فێرگه‌‌و یانه‌ كوردییه‌كان له‌ توركیا دابخرێن، دواتریش زمان‌و پۆشینی‌ به‌رگی‌ كوردیی‌ قه‌ده‌غه‌كرد.
ئایا زانیوتە...
ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٣٬٩٤٦ وتار و ١٥٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٦١٬٢٦٩ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٥٦ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٥٣٬٩٤٦ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.

زمان