دەستپێک

ئەژدیھای کۆمۆدۆ (بە ئینگلیزی: Komodo dragon) (ناوی زانستی: Varanus komodoensis) جۆرە مارمێلکەیەکی گەورەیە لە چەند دوورگەیەکی ئیندۆنیزیا دەژیێت. لەوانە: کۆمۆدۆ، ڕینکا، فلۆرس، گیلی مۆتانگ و پادار. درێژی ئەم جۆرە خشۆکە لە حاڵەتی دەگمەن دەکرێت بگاتە ٣ مەتر و کێشی دەگاتە نزیکەی ٧٠ کیلۆگرام. ئەم ئەژدیھایە «ئۆڕا» یشی پێ دەوترێت لەلایەن دانیشتووانی ڕەسەنی ئەو دوورگانە.
بەھۆی قەبارەیەناوە، ئەو مارمێلکانە بەسەر ناوچەی ژیانیاندا زاڵبوونە. ئەژدیھای کۆمۆدۆ بێبڕبڕەکان، باڵندەکان و شیردەرەکانیش ڕاودەکەن. وە دەوترێتیش کە گەستنیان ژەھراوییە؛ دوو ڕژێنیان ھەیە لە شەویلگەی خوارەوە کە چەند پڕۆتینێکی ژەھراوی و دەرمانی دژە مەیینی خوێن دەردەکەن. خواردنی سەرەکیی ئەژدیھای کۆمۆدۆ بەزۆری ئاسکە، بەڵام بڕێکی بەرچاوی گۆشتی بۆگەن و مردارەوەبووش دەخۆن. و تەنانەت مرۆڤیش لە مەترسییان بەدەر نییە.
زانا ڕۆژاوایییەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٠ ئەژدیھای کۆمۆدۆیان لە لیستی ئاژەڵان تۆمارکرد. قەبارە گەورەکەیان و ناوبانگە ترسێنەرەکەیان وای لێکردوون ببنە جێی سەرنج لە باخچەی ئاژەڵان. بەڵام لە سروشتدا، ڕووبەری نیشتەجێبوونیان کەمبۆتەوە بە ھۆی چالاکییەکانی مرۆڤ. ئێستا ئەژدیھای کۆمۆدۆ لە لیستی گیاندارە مەترسی لەسەرەکانە. لەبەر ئەوەش یاسای ئیندۆنیزیا پارێزگارییان لێدەکات و پارکێکی نەتەوەیییش کراوەتەوە بۆ پارێزگارییان بەناوی پارکی نەتەوەییی کۆمۆدۆ.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ٢٩ی تشرینی دووەم – وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، ھێنری کیسینجەر (لە وێنەکەدا) لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
- ٢٤ی تشرینی دووەم – سۆماڵیا وەکوو ھەشتەمین وڵات بووە ئەندامی کۆمەڵگای ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا.
- ١٩ی تشرینی دووەم – خاویەر میلێی بووە براوەی ھەڵبژاردنەکان و وەکوو سەرۆک کۆماری ئەرژەنتین ھەڵبژێردرا.
- ١٦ی تشرینی دووەم – پێدرۆ سانچێز دوای پەسەندکردنی یاسای لێبوردن بۆ سەربەخۆییخوازە کەتەلۆنییەکان، وەکوو سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ھەڵبژێردرایەوە.
- ١٦٠٨ – جەنگی قەڵای دمدم لەنێوان ھێزەکانی کورد بەسەرۆکایەتیی خانی لەپزێڕین و فارسەکاندا ھەڵگیرسا.
- ١٩٦٢ – ھەریەکە لە ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەت ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی ئاسمانی یەکتری بۆ مەبەستی ئاشتی بەکاربھێنن.